AP ١٤٠١ سەرماوەز ١٢ ١٠:٠٢

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەتۆمی؛

کرانەوەی هێزگەیەکی ئەتۆمی نوێی لە باشووری ئێران

کرانەوەی هێزگەیەکی ئەتۆمی نوێی لە باشووری ئێران

بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەتۆمی هێزگەیەکی ئەتۆمی نوێی ئێران لە ئەهواز کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پڕۆژەی چێکردنی هێزگەی ئەتۆمی 300 مێگاواتی کارون لە دارخۆین سەر بە شادگانی ئەهواز دەستیپێکرد.

هێزگەی ئەتۆمی کارون لە جۆری ئاو سووکی ژێرگوشار

(PWR) بە دەفرایەتی بەرهەم هێنانی 300 مێگاوات لە زەوینێکی 50 دۆنمی لە بەرانبەر رووباری کارون لە نزیکی شاری دارخوین چێدەکرێت.

هێزگەی ئاوی سووکی ژێر گوشار، باوترین هێزگەی ئەتۆمی لە جیهانە کە سووتەمەنی ڕێئاکتۆرەکەی جۆری ئۆکسید ئۆرانیۆم و بە پیتاندنی نزیک 4 لەسەدە.

ئامانج لەم هێزگە بەرهەم هێنانی کارەبای ئەتۆمیە.

News ID 44326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha